ڕاپەڕین... ژن و منداڵێک خنكان

لە ناحیەی حاجیاوای سەربە شارۆچکەی رانییە منداڵێك لە جۆگایەكی ئاودێری خنكاو ژنێكی  72 ساڵەیش بەهۆی كەوتنە ناو روباری گوندەكەیان خنكاوە

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكردووە، رۆژی 10ی 3ی 2019 كاتژمێر یەكی دوانیوەڕۆ منداڵێكی تەمەن سێ ساڵ لە ڕەگەزی نێر بەناوی (ك، م، ج) لە جۆگایەكی ئاودێری لە ناحیەی حاجیاوا لە گەڕەكی پێنجی ئازار كە كەوتبووە ناو ئاوی جۆگاكە كە نزیكی ماڵەكەیانە و بەوهۆیەوە خنكا.

ئاماژەی بەوەشكردوە، پەڕاوی لیكۆلینەوە بۆ ڕوداوەكە كراوەتەوە و كەس لەسەر ڕوداوە كە دەستگیر نە كراوە. لێكۆڵینەوەش لە ڕوداوەكە بەردەوامە.

هاوكات شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاندووە، ئێوارەی رۆژی یەكشەممە تەرمی ژنێكی تەمەن 72 ساڵ گەیەنراوەتە نەخۆشخانەی قەڵادزێ كە بەهۆی كەوتنە ناو روباری گوندەكەیان خنكابوو.

 وتیشی "ئەو ژنە دانیشتوی گوندی (بارەپانە)ی سەر بە ناحیەی ژاراوەیە، بەگوێرەی وتەی كوڕەكانی، ئەو ژنە ماوەی دوو ساڵە باری دەرونی تێكچووە".

وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین راشیگەیاند، دوای ئەنجامدانی توێكاری، تەرمی ژنەكە رادەستی كەسوكاری كرایەوە و پەڕاوی لێكۆڵینەوەش بۆ رووداوەكە كراوەتەوە.



AM:12:27:11/03/2019