هەولێر؛ باندێکی دزیکردنی بارهەڵگر دەستگیرکرا

پۆلیسی هەولێر باندێکی دزینی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگریا راگەیاند، کەلە چەند مانگی رابردوودا زیاتر لە پێنج بارهەڵگریان دزیوە.

ئەمڕۆ سێشەممە ١٩ی ئازاری ٢٠١٩ هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دوای مانگێک لە لێکۆلێنەوە توانیویانە باندێکی دزنی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر دەستگیربکەن، کە ژمارەیان چوار کەسە.

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو چوار کەسەی دەستگیرکراون دانیان ناوە بەتاوانەکەیانداو لە ئێستاشدا دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە.


PM:04:29:19/03/2019