بەرپرسێکی کوردی ناو داعش بۆتە قاسە رەشەکەی ئەبوبەکری بەغدادی خلیفەی داعش و ئەو تاکە کەسە کەشوێنی دەزانێت.
ئاژانسی هەواڵی فەرەنسا لە راپۆرتێکی خۆی بڵاویکردەوە"ئه‌میری ئه‌و ده‌وڵه‌ته خوێنڕێژییه كه زه‌وییه‌كه‌ی داگیری كردبوو، له خاكی به‌ریتانیا زۆرتر بوو، ئێسته ته‌واوی ئه‌ندامانی ده‌ستبه‌سه‌رن و ئێسته له شاخه‌كانی سووریا خۆی حه‌شار داوه و جگه له چه‌ند خانه‌یه‌كی نهێنیی ناو ڕێكخراوه‌كه، كه‌سی تر شوێنیان به ته‌واوی نازانێ".
به‌غدادی له ساڵی 2014 جگه له‌و خاكه زۆره‌ی عێراق و سووریا كه له به‌رده‌ستیدا بوو، به‌رپرس بوو له ژیانی حه‌وت ملیۆن كه‌س كه له ده‌وڵه‌ته‌كه‌یدا نیشته‌جێ بوون، له‌و ژماره‌یه هه‌ندێكیان سه‌رباز و موجاهیدی خۆی بوون و ئه‌وانی تریش ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی ناوچه‌كه بوون كه فریا نه‌كه‌وتوون هه‌ڵبێن یان به ناچاری له شوێنی خۆیان ماونه‌ته‌وه.
سوپای ئه‌مه‌ریكا بۆ دۆزینه‌وه‌ی شوێنی حه‌شارگه و مۆڵگه‌ی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، پاداشتی 25 ملیۆن دۆلاری داناوه بۆ هه‌ر كه‌سێك زانیاری له‌سه‌ر بدات، ئه‌مه‌ش هه‌مان ئه‌و نه‌ریته‌یه كه پێشتر بۆ دۆزینه‌وه سه‌دام حسێن سه‌رۆكی ڕژێمی پێشووی عێراق و سه‌ركرده‌كانی تری به‌عس گرتبوویه‌به‌ر و به‌هۆیه‌وه به‌شێكیان گرت.
پێشتر سه‌رده‌سته‌ی تیرۆریستانی داعش كه به "شه‌به‌ح" ناوی ده‌به‌ن، توانیویه‌تی چه‌ند جارێك له بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كان خۆی ڕزگار بكات، ئه‌گه‌رچی جارێك بریندار بووه و ئه‌م برینه‌ش بۆ ئه‌و زۆر سه‌خت بووه، نه‌ك له‌به‌ر قورسیی لێدانه‌كه، به‌ڵكو به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌غدادی ته‌مه‌ن 47 ساڵ، نه‌خۆشیی شه‌كره‌ی هه‌یه و ئه‌وانه‌ی ئه‌و نه‌خۆشییه‌یان هه‌یه، به ئاسانی برینیان چاك نابێته‌وه، به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر سه‌رپه‌رشتییه‌كی پزیشكیی و چاودێرییه‌كی چڕی نه‌كرێ.
ئاژانسه فڕه‌نسییه‌كه له زاری هاشم هاشمی پسپۆڕ له جووڵه و پیلانی گرووپه تیرۆریستییه‌كانه‌وه، ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه، ئێسته ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی ته‌نیا سێ كه‌سی له‌گه‌ڵ ماوه، ئه‌وانیش بریتین له "جومعه"ی برای كه چه‌ند ساڵێك له خۆی گه‌وره‌تره و له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی ڕێكخراوهكهیهوه له‌گه‌ڵی بووه و باوه‌ڕپێكراوی یه‌كه‌میه‌تی. هه‌روه‌ها شۆفێره‌كه‌ی كه ئه‌ویش به هه‌مانشێوه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له‌گه‌ڵی بووه و ناوی عه‌بدوله‌تیف جبوورییه.
كه‌سی سێیه‌م و پارێزه‌ری نهێنییه‌كانی به‌غدادی، بریتییه له سعوود ئه‌لكوردی، یه‌كێكه له هه‌ره جێی متمانه‌كانی سه‌رده‌سته‌ی داعش و هه‌ر له سه‌ره‌تاوه، ئه‌و نامه نهێنییه‌كانی و په‌یامه‌كانی بۆ گواستووه‌ته‌وه و كه‌سێكی شاره‌زایه له ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كان. ئه‌لكوردی هاوڕێی تیرۆریستی كوژراو ئه‌بو موسعه‌ب زه‌ڕقاوی بووه و یه‌كێكه له گه‌وره پیلانداڕێژه‌ری ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی به‌غدادی له سه‌ره‌تای دروستبوونی داعش، ئه‌بوبه‌كر "دوعا"ی كچی ده‌داتێ و ده‌بێته زاوای و به‌پێی زانیارییه‌كان دوو بۆ سێ منداڵی هه‌یه.
به‌غدادی و ئه‌م سێ باوه‌ڕپێكراوه‌ی، له دۆڵه‌كانی بیابانییه‌كانی شام كه ده‌كه‌وێته ناوه‌ڕاستی سووریا و نزیكه له سنووری عێراق، خۆیان حه‌شار داوه. له مانگی ته‌مووزی ڕابردوو، هه‌واڵگریی عێراقی ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردبوو، له‌و ناوچه‌یه به‌هۆی سێ مووشه‌كی ڕووسییه‌وه، حوزه‌یفه به‌دری كوڕه گه‌وره‌ی به‌غدادی كوژراوه و باوكیشی له‌وێ بریندار بووه و ئاژانسی "ئه‌عماق" كه سه‌ر به داعشه، ئه‌و هه‌واڵه‌ی پشتڕاست كرده‌وه.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجی چاودێرانه، تا ئێسته یه‌ك جار ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی خۆی نیشان داوه، ئه‌ویش له یۆنیۆی 2014 بوو كاتێك له مزگه‌وتی "نووری گه‌وره" له ڕۆژئاوای مووسڵ نوێژی بۆ هاوبیره‌كانی كرد و تێیدا ده‌وڵه‌ته ئیسلامییه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند. ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له پسپۆڕان پێیان وایه، ئه‌و كه‌سه‌ش مه‌رج نییه به‌غدادی خۆی بووبێ، به‌ڵكو كه‌سێك بووه به ناوی ئه‌وه‌وه گوتاری داوه. له‌و كاته‌وه ته‌نانه‌ت هاوڕێ و موجاهیدهكانیشی ئه‌وانه نه‌بێ كه زۆر لێی نزیكن، له ڕێی نامه‌ی ده‌نگییه‌وه نه‌بێ نه‌یانبینیوه. دوایین نامه‌ی ده‌نگیش كه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، مانگی ئابی 2018 بووه، دوای هه‌شت مانگ به‌سه‌ر ڕاگه‌یاندنی تێكشكاندنی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه.
ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، ناوی ڕاستیی ئیبراهیم عه‌واد ئهلبهدرییه، ساڵی 1971 له خێزانێكی هه‌ژاری سامه‌ڕا باكوری به‌غدا له دایك بووه و دوو هاوسه‌ری هه‌یه و له یه‌كه‌میان چوار منداڵ و له دووه‌میان دوو منداڵی هه‌بووه. پێش ئه‌وه‌ی وه‌ك تیرۆریستێك بناسرێ، به گه‌نجی زۆر شه‌یدای تۆپی پێ بووه و ئاواتیشی ئه‌وه بووه ببێته پارێزه‌ر، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و كۆنمره‌یه‌ی هێناویه‌تی، نه‌یتوانیوه بچێته كۆلێژی یاسا.