وێنە...لە حاجی ئۆمەران بەفرێکی زۆر باریوە

ماوەی دوو رۆژە شەپۆلێكی بەفربارین  روی ناوچەی حاجی ئۆمەران کردووەو تا ئێستاش زیاتر لە ١٠ سم بەرفر باریوە.

ئەندازیار خوسرەت سادیق، بەرپرسی فەرمانگەی كەرتی 4 پاراستن و رێگەوبانی سۆران لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە بەرەبەیانی شەوی رابردووەوە تا پاشنێوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 25ی ئازار شەپۆلێكی بەفربارین رووی لە ناوچەی حاجی ئۆمەران کردووە لە سنووری شارۆچكەی چۆمان.

وتیشی، بەفر بارینەکە لە هەندێك شوێن گەیشتووەتە زیاتر لە (10) سانتیمەتر بەفر، بەوهۆیەوە
 تیمەكانمان بەردەوام لە ئامادەباشیدا بوون بۆ كردنەوەی رێگاكان،.

ئەو بەرپرسەی کەشناسی ئاماژەی بەوەشكرد، کە بەفربارینەکە ئەم بەفرە نەبۆتە هۆی ئاستەنگ لەبەردەم هاتووچۆی شۆفێران و رێگای سەرەكی دەروازەی حاجی ئۆمەران تا شارۆچكەی چۆمان كراوەیەو هاتووچۆی تێدا ئاساییە، تەنها هەندێ‌ خۆڵ و بەرد داڕمابوونە، سەر رێگایی سەرەكی (سۆران-چۆمان) بەڵام لەلایەن تیمەكانمانە پاک کراونەتەوە و ئاستەنگەكان لابران.


PM:07:56:25/03/2019