کۆبوونەوەی وەفدی دانوستانکاری یەکێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان، کە لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لەسلێمانی ئەنجامدرا، کۆتایی ھات و نازاندرێت ڕاگەیەندراو بڵاو دەکەنەوە یان نا.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست کەوتووە، لەکاتی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەکەدا، ھەریەک لە وەفدی دانوستانکاری یەکێتی و پارتی، بەجیا لەنێوان خۆیان کۆبوونەوەتەوەو پاشان گەڕاونەتەوە بۆ ھۆڵی کۆبوونەوەکە.
هاوکات تا ئێستا نازانرێت کە ڕاگەیەندراو یان دەرەنجامی کۆبوونەوەکە ڕادەگەیەنرێت یان نا.