سپی ئەو پۆستانەی ئاشکرا دەکات کە یەکیتی وەریدەگرێت

بەپێی ئەو رێککەوتنەی یەکێتی لەگەڵ پارتیدا ئەنجامی داوە یەکێتی ژمارەیەک پۆست لە سەرۆکایەتی هەرێم و ئەنجومەنی وەزیران و پەرلەمانی کوردستان وەردەگرێت، سپی زانیاری ورد لەسەر ئەو پۆستانە بلآودەکاتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی سپی، لە سەرۆکایەتی هەرێم، یەکێتی نیشتمانی کوردستان جێگری سەرۆکی هەرێم بۆ کاروباری پێشمەرگە وەردەگرێت. بەم پێیەش جێگرانی سەرۆکی هەرێم دانەیەکیان لە گۆڕان دەبێت و ئەوی دیان لە یەکێتی.

سپی زانیوویەتی، یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەسەر ئاستی ئەنجومەنی وەزیران، پۆستی جێگری سەرۆکی حکومەت و وەزارەتی پێشمەرگەو وەزارەتی کشتوکاڵ و وەزارەتی پلادانان و رۆشنبیری، لەهەردوو وەزارەتی خویندنی بالآو پەروەردە وەزارەتێک وەردەگرێت، هەروەها وەزیرێکی هەرێم بۆ کاروباری ناوچە جێباکۆکەکان و پەیوەندی هەرێم لەگەڵ بەغداش دەدرێت بە یەکێتی.

لەسەر ئاستی پەرلەمانیش سەرۆکی پەرلەمان دەمێکە یەکلایی بۆتەوە کە سەر بەیەکێتی نیشتمانی کوردستان دەبێت.

لەسەر ئاستی بریکاری وەزارەتەکان، یەکێتی جێگری وەزیری سامانە سروشتیەکان و جێگری وەزیری ناوخۆ و، چەند وەکیل وەزیرێکی تری پێدەدرێت. ئەمە جگە لە بەرپرسیارێتی چەند دەستەیەک.

لە بواری دەزگا ئەمنییەکاندا، یەکێتی پۆستی جێگری راوێژکاری نیشتمانی و بەڕێوەبەری ئاسایشی هەرێم وەردەگرێت.   



PM:11:25:03/04/2019