ئاگاداری بۆ ئەوانەی ناویان بۆ سەفەری حەج دەرچووە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێم ئاگاداری ئەو هاوڵاتیانە دەكاتەوە كەناویان بۆ سەفەری حەجی ئەمساڵ دەرچووە و لە دوا مۆڵەت بۆ وەرگرتنی پارەی سەفەری حەجكردن ئاگاداریان دەکاتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان ئاگاداری ئەو هاوڵاتیانە دەكاتەوە كەناویان بۆ سەفەری حەجی ئەمساڵ 2019 دەرچووە و رایگەیاندوە، تاوەكو ڕۆژی سێ شەممە 16ی4ی 2019 ھەركەسێ تائەم بەروارە نەچێ بۆ تەواو كردنی مامەڵەی حەج مافی بەیەكجاری دەفەوتێ و نامێنێ.

بەگوێرەی زنیاریەکان ئەم ساڵ تێچووی سەفەری حەج بۆ هەر هاوڵاتیەك بڕەكەی 4200 دۆلار  كە دەكات بە 42 وەرەقە



PM:04:39:11/04/2019