وەزارەتی دارەیی خەرجکردنی بڕە پارەیەکی راگەیاند

وەزارەتی دارایی و ئابوری رایگەیاند، کە مانگانە بە بڕی ٤٠ ملیۆن دینار دەرمان و پێداویستی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی هەڵەبجە خەرجدەکات.

لە نوسراویکدا کە وێنەیەکی دەست سپی کەوتووەو واژووی رێباز حەملان وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانی لەسەر هاتووە مانگانە بڕی 40 ملیۆن دیناری بەدرێژایی ساڵی 2019 بۆ کڕینی دەرمان بۆ نەخۆشخانەی بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی هەڵەبجە خەرجدەکەن .

لە نوسراوەکەدا هاتووە، بڕیارەکە لە 1ی کانونی دووەمی 2019 تا بەرواری 31ی کانونی یەکەمی 2019 کاری پێدەکرێت و بەدرێژایی ئەمساڵ ئەو بڕە پارەیە دابیندەکرێت.

لە بەشێکی دیکەی نوسراوەکەدا هاتووە، کە وەزارەتی دارایی لەو بڕە پارەیە زیاتر خەرجناکات بۆ کڕینی دەرمان، هەر بڕێکی زیاتر لەو پارەیە بکڕدرێت ئەوان ناتوانن خەرجی بکەن.






PM:08:53:21/04/2019