تیمێکی فه‌رمانگه‌ی پاراستن و كاروباری گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كانی سه‌ر به ده‌زگای شه‌هیدان له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراوه‌وه ته‌قه‌یان لێ‌کرا.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٢ی نیسانی ٢٠١٩، لەکاتی چوونی تیمێکی فه‌رمانگه‌ی پاراستن و كاروباری گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كانی سه‌ر به ده‌زگای شه‌هیدان بۆ گوندی کۆجۆی سەر بە ناحیەی قەیرەوانی سنوری قەزای شنگال بەمەبەستی سەردانکردنی گۆڕە بەکۆمەڵەکان، لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە دەستڕێژی گولـلەیان لێ‌کرا، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتەوە.
دوای رووداوەکە هێزە ئەمنییەکانی عێراق کە پێکھاتبوون لە دەزگای ھەواڵگری و ھێزەکانی حەشدی شەعبی، گەیشتنە شوێنی روداوەکەو لێکۆلێنەوەیان لەسەر رووداوەکە دەستپێکرد.
تائێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی بکەرانی روداوەکەو یەھۆکاری تەقەکردنەکەو ئاشكرا نەکراوەو ھیچ کەسێکیش لەسەر روداوەکە دەستگیرنەکراوە.