دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا بڕیاریدا سزای نوێ بەسەر كۆماری ئیسلامی ئێران‌دا بسەپێنرێت و لە سزا نوێیەکاندا کەرتی پیشەسازی ئێران دەکاتە ئامانج.
سزا نوێیەکەی ترەمپ کەرتی پیشەسازی ئێران دەگرێتەوە کە بریتین لە جۆرەها کانزای وەک ئاسن، پۆڵا، ئەلەمنیۆم و مس، لە داهاتی ئەو كانزایانەی كە دەكرێت لە بواری دابینكردنی دارایی بۆ بەرنامە ئەتۆمییەكەیدا سوودیان لێوەربگیرێت بێبەش دەکرێت.
ئەوەش له كاتێكدایه، كه هه‌ریه‌ك له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا رایانگه‌یاند، ئێران هێشتا توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه ده‌ستی به چه‌كی ناووكی رابگات.
دوێنێ حەسەن رۆحانی سەرۆککۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند، ماوه‌ی 60 ڕۆژی دیكه ده‌رفه‌ت به وڵاتانی ئه‌ندام له ڕێككه‌وتنه ده‌ده‌ن ئه‌گه‌ر پابه‌ندی ڕێككه‌وتنه‌كه نەبوون، ئەوا ئێران درێژه به چالاكییه ئه‌تۆمییه‌كانی ده‌دات و ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم به‌رز ده‌كاته‌وه.