دەزگای سنور میدیا لە راگەیاندراوێکدا دەڵێت " بۆیه لێره ڕایده‌گه‌یه‌نین ئه‌و په‌یجه‌ی بڵاو كراوه‌ته‌وه به‌و ناونیشانه له سێرچی فه‌یسبوكه نیه و تائێستا نازانین ئه‌و په‌یجه كهكراوهتهوه ناونیشانی ده‌زگه‌كه‌مان به‌كار هاتووه بۆ لێدان لهخهڵكێكی تر یان له‌وه‌ی گومانمان هه‌بێت له‌وكاره ( ده‌زگایه‌ك بۆ دژایه‌تی لایه‌نێكی تر به‌و ناوه‌وه كردبێتیهوه".
دەقی روونکردنەوەکە
ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له ده‌زگایی میدیایی سنور میدیا...
ئه‌مڕۆ 10ی ئایاری له ڤیدیۆیی دانپێدانانێكی ژماره‌یه‌ك له خۆبه‌خشی نه‌وه‌ی نوێ یه‌كێك له‌و په‌یجانه‌ی نیشان درابوو به‌م ناونیشانه " سنور میدیا Snor media " ,بۆیه پێمانباش بوو له‌و باره‌یه‌وه ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ ڕایی گشتی ڕابگه‌یه‌نن ..
47161052019_35.png
1- ده‌زگاكه‌مان پێشتر په‌یجێكی فه‌رمی هه‌بوو به ناونیشانی " Snor media " بێ ئه‌وه‌ی به كوردی له‌ته‌نیشتی ناوه‌كه "سنور میدیا " هاتبێت " كه 305 هه‌زار لایكی هه‌بوو له 18 / 1 / 2018 داخرا ,به‌ڵام پاش چه‌ندین هه‌وڵ نه‌توانرا په‌یجه‌كه بگه‌ڕێنینه‌وه .دواتر دۆمێنی په‌یجه‌كه له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی نه‌ماوه و ناكرێته‌وه و ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش لینكی په‌یجه كۆنهكهمانه.
لێره كلیك بكه بۆ بینیی لینكی په‌یجی "Sonr media"...ی "... https://www.facebook.com/pages/Snor-Media/1621182808118304
2- كاتی داخستنی په‌یجه‌كه ده‌ستبه‌جێ ڕامانگه‌یاند ئه‌و په‌یجه دیار نه‌ماوه و داخراوه و ناشزانین چۆن بوه و چۆن كراوه.
3- دوای نه‌مانی ئه‌و په‌یجه‌مان , په‌یجێكی نوێترمان دروست كرد, و له‌ئێستادا په‌یجی فه‌رمی ده‌زگاكه‌مان به ناونیشانه‌یه كه زیاتر له 56 هه‌زار لایكی هه‌یه " سنور میدیا _ Snur media و له‌ژێر كۆنترۆڵی خۆماندایه و بابه‌ته گشتیه‌كانی سایتهكهمانی تێدا بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه و كه‌سی تر ناتوانێ هیچی تێدا بڵاو بكاته‌وه.
بۆیه لێره ڕایده‌گه‌یه‌نین ئه‌و په‌یجه‌ی بڵاو كراوه‌ته‌وه به‌و ناونیشانه له سێرچی فه‌یسبوكه نیه و تائێستا نازانین ئه‌و په‌یجه كهكراوهتهوه ناونیشانی ده‌زگه‌كه‌مان به‌كار هاتووه بۆ لێدان لهخهڵكێكی تر یان له‌وه‌ی گومانمان هه‌بێت له‌وكاره ( ده‌زگایه‌ك بۆ دژایه‌تی لایه‌نێكی تر به‌و ناوه‌وه كردبێتیهوه یاخود بۆمه‌به‌ستێكی تایبه‌ت ئێمه هاككرابێت و له‌ڕۆژێكی وه‌هادا به‌كار بهێنریته‌وه) گومانه‌كان هه‌رچیه‌ك بن له پاش ئه‌وه‌ی بۆمان ڕوونبێته‌وه سكاڵایی یاسایی له‌سه‌ر ئه‌وكه‌س و لایه‌ن و ده‌زگایه تۆمار ده‌كه‌ین كه ئه‌و كاره‌ی كردوه و ناوی پهیجهكهمانی به‌كارهێناوه یاخود ئێمه‌ی بۆ مه‌به‌ستیی تێوه‌گلانی لایه‌ن و كه‌سایه‌تی تر هاكك كردبێت.
هه‌مولایه‌ك ئاگاددار ئه‌كه‌ینه‌وه كه ده‌زگایی سنور میدیا ده‌زگایه‌كی سه‌ربه‌خۆیه و خاوه‌ن په‌یجی خۆیه‌تی و جگه له‌و په‌یجانه ئێمه به‌رپرس نیمان له یچ په‌یجێكی تر ..
به‌م ناونیشانانه :
1 :... سنور میدیا _ Snur media
2:... Snur media magazin