پەروەردە هۆشداری لە فرۆشتنەوەی پرسیارەكانی تاقیكردنەوەكانی كۆتایی ساڵ دەدات

وەزارەتی پەروەردەی عێراق هۆشداری لە فرۆشتنەوەی پرسیاری تاقیكردنەوەكانی كۆتایی ساڵی قوتابخانەكان دەدات و ئاماژە بە هەوڵێک دەدات بۆ ساختەکردنیان.

لە بەیاننامەیەکدا کە ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویکردوەتەوە وەزیری پەروەردەی عێراق بە وەكالەت قوسەی سوهەیل، رایگەیاندوە، مافیای تایبەتمەند هەن کە هەوڵی لەناوبردنی پرۆسەی فێركردن لە عێراق دەدەن و هۆیەكانی قۆپیەكردنی تەكنەلۆژی دابین دەكات و هەوڵی ئاشكراكردن و فرۆشتنەوەی پرسیارەكانی تاقیكردنەوەكانی كۆتایی ساڵی قوتابخانەكان دەدەن.

دەشلێت، وەزارەتەكەیان سوورە لەسەر ڕێگرتن لە هەر هەوڵێكی قۆپیەكردن و ساختەكاری لە تاقیكردنەوەكانی كۆتایی ساڵدا و، بەدواداچوونیش بۆ ئەو مافیایانە دەكەن كە هەوڵی بازرگانیكردنی ساختە بە پرۆسەی فێركردن دەدەن.

وەزیری پەروەردەی عێراق ئەوەشی خستوەتەڕوو، کە ئەو مافیایانە بە ئاشكرا بانگهێشتی قوتابیان دەكەن بۆ بەكارهێنان و كڕینی ئەو هۆیە تەكنەلۆژیانەی قۆپیەی پێدەكرێت لە تاقیكردنەوەكانی كۆتایی ساڵ، کە ئەمەش پێشهاتێكی مەترسیدارە.


PM:10:26:13/05/2019