دەقی نامەکەی عەبدوڵا ئۆچ ئالان بلآوکرایەوە

ئەمڕۆ لە تورکیا پارێزەرانی سەرۆکی زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان، عەبدوڵا ئوچ ئالان، لە رێگای پارێزەرەکانیەوە نامەیەکی بڵاوکردەوە.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەری لە تورکیا پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆچ ئالان دەقی نامەکەیان بۆ مدیاکاران خوێندەوە کە واژووی خۆی لەسەربووە:

دەقی نامەکەی ئۆجالان

هەڤاڵانی هێژا:

لە سەرەتادا ئەو هەڤاڵانەی کە بەشداریی مانگرتن و مانگرتن تا مردن بوون، لە چوارچێوەی قسەکانی من و پارێزەرەکانمدا، لە چاوەڕێی ئەوەدام کە چالاکی کۆتایی بێت، بە دڵنیاییەوە دەستنیشانی دەکەم، کە ئامانجی ئێوە بۆ من ڕوونە، خۆشەویستی و سوپاسم پێشکەشی ئێوە دەکەم.

بەتایبەت دیاری دەکەم و هیوادارم، ئێوە لە ئێستا بەدوواوە بە هێزتر و ئیرادەیەکی تەواوەوە لەگەڵمدا بڕۆن.
بە سڵاو و خۆشەویستیی و بێکۆتاییەوە.

٢٢-٥-٢٠١٩، زیندانی ئیمرالی



PM:12:51:26/05/2019