لە ڕۆژانی جەژندا بەم جۆرە سەردانی زیندانیان دەكرێت

بەڕێوەبەرایەتی چاكسازی گەورانی سلێمانی شێوازی سەردانی كردنی بۆلای زیندانیان لە ڕۆژانی جەژن بڵاوكردەوە.

لە نوسراوێكی بەڕێوەبەرایەتی چاكسازی گەورانی سلێمانیدا هاتوە كە لەیەكەم ڕۆژی جەژن ڕێگە ناردرێت كە هیچ جۆرە سەردانیەك بۆلای زیندانیان ئەنجامبدرێت.

لە نوسراوەكەدا هاتوە، كە دووەم ڕۆژی جەژن ڕێگە بە ئافرەتان دەدرێت سەردانی زیندانی كراوانیان بكەن،سێیەم ڕۆژی جەژنیش دیاریكراوە بۆ پیاوان.

بەڕێوەبەرایەتی چاكسازی گەوران ئەوەشی خستوەتەڕوو، سەردانی كردن تەنیا بۆ كەسوكاری پلە ١ و٢ ی سزادراوانە و پێویستە هاوڵاتی لەكاتی سەردانیكردندا پێناسی باری شارستانی لەگەڵ خۆیدا بهێنێت.



PM:03:34:28/05/2019