ئەندامێکی لیژنه‌ی چاودێری ته‌ندروسی ده‌ربه‌ندیخان بانگەوازێک لەبارەی خواردنی گۆشتی مریشک و ئەو دەرمانەی پێی دەدرێت ئاڕاستەی هەریەک لە ده‌زگا ته‌ندروستیه‌كان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دەکات و مەترسییەکانی ئەو خۆراکە دەخاتەڕوو.
لە راگەیەندراوێکدا کەوێنەیەکی دەست سپی کەوتووە تیایدا
حه‌كیم عه‌بدولكه‌ریم ئه‌ندامی لیژنه‌ی چاودێری ته‌ندروسی ده‌ربه‌ندیخان ئاماژەی بەوەکردووە، هه‌رێمی كوردستان له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی مه‌ترسیداردایه، هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك كه ده‌توانرێت ڕێگری لێبكرێت. ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه له خواردنی (گۆشــتی مریــشـكه‌وه) سه‌رچاوه ده‌گرێت.
بۆبه‌رده‌م ڕای گشتی:
لیژنه‌ی ته‌ندروستی په‌رله‌مانی كوردستان
ده‌زگا ته‌ندروستیه‌كان
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
به‌ڕێزان ته‌ندروستی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی مه‌ترسیداردایه، هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك كه ده‌توانرێت ڕێگری لێبكرێت. ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه له خواردنی (گۆشــتی مریــشـكه‌وه) سه‌رچاوه ده‌گرێت.
له ئێستادا فه‌رمانگه‌كانی كشتوكاڵ و فێتێرنه‌ری وه‌ك پێویست به ئه‌ركی سه‌رشانیان هه‌ڵناسن، به‌تایبه ئه‌وه‌ی كه من مه‌به‌ستمه ئاماژه‌ی بۆ بكه‌م ده‌سته‌واژه‌یه‌كه كه له زانستی سه‌رپه‌رشتیاری كشتوكاڵی و فێتیرنه‌ری به شكانی هۆڵی كێڵگه په‌له‌وه‌ریه‌كان ناسراوه، كه مه‌رجه به‌م شێوه‌بێت: "هه‌موو ده‌رمانێك كه ده‌درێت به په‌له‌وه‌ر له ناو هۆڵدا له سه‌ر ئه‌و ده‌رمانه‌ی كه ده‌درێت به په‌له‌وه‌ره‌كان نوسراوه كه گۆشتی ئه‌و په‌له‌وه‌ره نابێ بخورێت، هه‌تا ئه‌وه‌نده ڕۆژ (كه‌ماوه‌ی سه‌لامه‌تی به‌كارهێنانه)كه‌یه بۆ هه‌ر ده‌رمانێك دیاریكراوه".
به‌واتایه‌كی دیكه كۆبونه‌وه‌ی ده‌رمان له‌ناو گۆشت یان جگه‌ردا، بۆ نمونه كۆبونه‌وه‌ی GENTAMYCIN ده‌بێته هۆێ په‌كه‌وتنی گورچیله‌كان، ده‌رمانی كلۆرامفینكۆڵ antibiotic كه به‌مادده‌یه‌كی هۆكار بۆ توشبوون به‌شێرپه‌نجه ده‌ناسرێت هتد.... كه‌واته ده‌بێت شكانی هۆڵه‌كان له ژێر چاودێری و سه‌رپه‌رشتیاری پسپۆر‌دا بن، نه‌ك به ئاره‌زووی خاوه‌ن ده‌واجنه‌كان، ئه‌گه‌رنا ئه‌مه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی مه‌ترسیداره و ده‌بێت چاره‌سه‌ربكرێت.
به‌رپرسیارییه‌كی ئه‌خلاقی ده‌كه‌وێته سه‌ر حكومه‌ت و په‌رله‌مان و سه‌ندیكای پزیشكان و پزیشكانی فێتێرنه‌ری كه خه‌مخۆرانه ئه‌م بابه‌ته به‌وردێ چاودێری بكه‌ن، هه‌وڵی چاره‌سه‌ری پراكتیكی بۆ ئه‌م مه‌ترسیه بده‌ن،داواشم له ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن و ڕۆژنامه‌نوسان هه‌یه ڕای گشتی له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته دروست بكه‌ن و هۆشیاری گشتی ته‌ندروستی بڵاو بكه‌نه‌وه و فشاری جدی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئیداری بۆ ئه‌م بابه‌ته‌و بۆ ته‌ندروستی كۆمه‌ڵ به گشتی دروست بكه‌ن.