به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی ناوشاری سلێمانی بڕیارێك له‌باره‌ى رۆژانى جه‌ژنه‌وه شۆفێران ئاگادارده‌كاته‌وه، کە هاتوچۆى ئۆتۆمبێلى بارهه‌ڵگر بۆ ناو سه‌نته‌رى شار له كاتژمێر 7 ى به‌یانى بۆ 12 ى شه‌و قه‌ده‌غه‌یه.
له ئاگاداریه‌كی ئەو بەڕێوەبەرایەتیە ئاماژه به‌وه‌كراوه "به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی ناوشاری سلێمانی ئاگاداری شۆفێران ده‌كاته‌وه، له رۆژانی پێش جه‌ژنی ره‌مه‌زاندا، هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر بۆ ناو سه‌نته‌ری شار قه‌ده‌غه‌یه و ته‌نها له كاتژمێر 12ی شه‌و تا 7 به‌یانی رێگه‌پێدراوه، به‌هیوای سه‌لامه‌تی بۆ گشت شۆفێران".