کاردینای سپی ڕەخنە لە کەژاڵ ئەحمەد دەگرێت

خانمە ئەکتەر کاردینا هێمن ناسراو بە کارینای سپی لە نوسینێکدا ڕەخنە لە کەژاڵ ئەحمەد، خانمە شاعیری کورد دەگرێت.

کاردینا دەنوسێت "كەژاڵ ئەحمەد هاتووە لەبری ئەوەی پاساوو داوای لێبوردن بكات بۆ ئەو درۆیانەی لەگەڵ هەوادارەكانی كردی ! هاتووە ناوو كەسایەتی هونەرمەندی كۆچكردوو كاروان عثمان لەكەدار دەكات، بەرژەوەندیەكانی تەواو بوە و هاتۆتەوە دژەباو بێت !".

کاردینا دەڵێت "كەژاڵ ئەحمەد تۆ دژەباویشت لەبەرچاوخستین، تۆ بوی بە تانەو بەڕوی ئێمەی ئافرەتدا دەدرایتەوە ئەوكاتەی كە بەسەر چەند ژنی تردا هاوسەرگیریت كرد، بەسەر ئەو مێژوە جوانەشتا هاتوی كەسایەتی كاروان عثمان ناشرین بكەیت؟وتەكانت زۆر لاوازن زۆر دواكەوتویت لە كاروانەكە، پاشان تۆ جارێ هەوڵ بدە فێری قسەكردن ببیتەوە قسە بریقەوباقەكانی جارانت، تا بتوانی دوربیت لە سوكایەتی كردن بەو كەسانەی كە ناوو مێژوون و لەدڵی خەڵكدان".



PM:12:19:04/06/2019