هاتوچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، لە ڕۆژانی جەژندا ١٠ڕووداوی هاتوچۆ ڕوویانداوە و دوو کەس گیانیان لەدەستداوە.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ئاماری ڕووداوکانی ڕۆژانى جەژنى بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، لە هەر سێ ڕۆژى جەژندا ١٠ ڕووداوی هاتوچۆ ڕوویانداوە کە دووانیان وەرگەڕان و حەوت پێکدادان و یەک شێلان بووە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، لە کۆی ئەو ١٠ ڕووداوە حەوتیان لە ناوشاردابووە سێیان لە دەرەوەى شاربووە و کە بە هۆیانەوە دوو کەس گیانی لەدەستداوە و ١١ی دیکەش برینداربوون.