ماڵپەڕی فەرمی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان بڵاویکردەوە ئێواره‌ی رابردوو کاتژمێر 6:30 له ئه‌نجامی وەرگەڕانی مینی باسێک لە گوندی وەرێی خۆشناوەتی دوو پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه گیانیان لەدەستدا.
لە هەواڵی ماڵپەڕەکەدا ئاماژە بۆ ئەوەکراوە لە رووداوێکی هاتوچۆدا و لە کاتی جێگۆڕکێی هێزەکانی پێشمەرگەی کۆمەڵە لە سەرسنوور دوو کەس لە هاوڕێیانمان گیانیان لەدەست دا و هاوڕێیەکی دیکەشمان بە سەختی بریندارە.
پێشمه‌رگه‌كان یه‌كێكیان ژنە به ناوی لیمۆ کەریمی و دووه‌میشیان گنجێکە به ناوی زێئووس وەکیلی و خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانن.