ئاگر لە کێڵگەیەکی جوتیاران لە سنووری کفری کەوتەوە

بەیانی ئەمڕۆ هەینی ٧ی حوزەیرانی ٢٠١٩،  ئاگر لە دەخل و دانی دانیشتووانی گوندێکی لە سنووری کفری کەوتوەو بەهۆیەوە هەزار دۆنم گەنم سووتا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سپی راگەیاند" لە کاتژمێر ١٠:٣٠ خولەکی سەر لە بەیانی ئەمڕۆ هەینی ٧ی حوزەیرانی ٢٠١٩، ئاگر لە 
گوندی گەڵابات لە سنووری کفری کەوتوەو بەهۆیەوە هەزار دۆنم گەنم سووتاوە و تاوەکو ئێستا ئاگرەکە کۆنترۆڵنەکراوە".

وتیشی، "لەکاتی روداوەکەدا تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە هاتوونەتە شوێنی ئاگرەکە، بەڵام بەهۆی زۆری ئاگرەکە نەتوانراوە ئاگرەکە کۆنترۆل بکرێت".

بەوتەی سەرچاوەکە، تا ئێستا هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە نەزانراوە، بەڵام ماتۆرسکیلێک بەوێدا تێپەڕیووە ئاگرەکە کەوتووەتەوە.


PM:02:38:07/06/2019