ئاسایشی گەرمیان لەسەر سوتاندنی دەخڵ و دانی هاوڵاتیان دوو تۆمەتباری دەستگیرکرد

ئاسایشی گەرمیان دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری راگەیاند کە هەستاون بە كردنه‌وه‌ی ئاگر له‌ ده‌خڵ و دان و پوش و پاوانی ناوچه‌كه‌.

لە راگەیەندراوێکدا کەوێنەیەکی دەست سپی کەوتوە تیایدا ئاسایشی گه‌رمیان رایگه‌یاندوه‌، به‌هۆكاری ئاگره‌كه‌ی گوندی قاسم ئاغا و ده‌وروبه‌ری (دووكه‌س )ده‌ست گیر كراوه‌ له‌ لایه‌ن یاریده‌رێتی ئاسایش كه‌لاره‌وه‌ و كه‌ بوونته‌ هۆكاری سووتانی ده‌غڵ دانی ئه‌و سنووره‌.

لە راگەیەندراوەکەیدا ئاسایش داواشی لەو هاووڵاتیانه‌ کرد، كه‌زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌من له‌سووتانی ده‌غڵ دانیان سه‌ردانی یاریده‌رێتی ئاسایشی كه‌لار بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی سكاڵای یاسای چونكه‌ دادوه‌ر( تۆمه‌تبار) به‌بێ سكاڵایاسای ڕاناگرێت.


PM:05:49:07/06/2019