ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی بۆ خوێندنی باڵا راگەیەندرا


وەزارەتی خوێندنی باڵا ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی توانستی زمانی ئینگلیزی لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان بۆ بەربژێرانی ماستەر، دکتۆرا راگەیاند. 
 
عەباس ئەکرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، " بە هاوکاری ڕێکخراوی ئەمیدیست و سەنتەرەکانی زمان تاقیکردنەوەی توانستی زمانی ئینگلیزی لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵا، ئەمڕۆ سێشەممە (18-6-2019) ئەنجامی تاقیکردنەوەی ئاستەکانی (Beginner, Elementary, Pre-Intermediate, Intermediate, Upper- Intermediate, Pre-Advanced  ) راگەیاند. 

وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاشکرای کرد، لە تاقیکردنەوەکاندا هەزار و 500 بەربژێری ماستەر و دکتۆرا و خوازیاری بەدەستهێنانی نازناوی زانستی بەشدارییان کردووە.
 
عەباس ئەکرەم، جه‌ختی لەسەر ئەوە کردەوە‌، بەربژێران و خوازیاران دەتوانن سەردانی سەنتەرەکانی زمان لە زانکۆکانی (سەڵاحەدین، سلێمانی، دهۆک، گەرمیان، سۆران و راپەڕین) بکەن بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامەکانیان.



PM:10:56:18/06/2019