بەرپرسێکی وەزارەتی پەروەردە رایدەگەیەنێت رۆژی ٢٢ی حوزەیران ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ٩ و ١٢ راناگەیەنرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئاگاداریەک بەناوی بەشی ئایتی لە وەزارەتی پەروەردە بڵاوکراوەتەوە کە ڕۆژی شەممە 22ی حوزەیران، ئەنجامی تاقیکردنەوەکان ئاشکرا دەکرێت.
لهوبارهیهوه شۆڕش غەفووری، بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی پەروەردە بە دواڕۆژ-ی راگەیاندووە "ئەو ئاگادارییە دوورە لە راستی و ئەو کەسەشی بەناوی ئەندامی بەشی ئایتی ئاگاداریەکەی داناوە کەسێکی نەناسراوە و هیچ کارمەندێکمان بەو ناوە نییە".
ەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی پەروەردەوتیشی: "وەزارەتی پەروەردە هەرکاتێک بیەوێت ئەنجامەکان ئاشکرا بکات لە پەیج و ماڵپەڕی وەزارەت بڵاوی دەکاتەوە".