دواین زانیاری لەسەر بڵاوکردنەوەی ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 9 و12

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاشکرایدەکات، هەرچەند كاتی راگەیاندنی ئەنجامی ئەزموونە گشتییەكان نزیكە، بەڵام هیچ وادەو رۆژێك دیاری نەكراوە بۆ ئاشكراكردنی ئەو ئەنجامانە.

سامان سیوەیلی وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم بە میدیاکانی ڕایگەیاند" هەموو ئەو دەنگۆیانە رەتدەكەینەوە كەئەمڕۆ شەممە، ئەنجامی تاقیكردنەوەی ئەزموونە گشتییەكانی پۆلی 12 و 9 رابگەیەنرێت".

ئاماژەی بەوەشکرد،  تا ئێستا لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە هیچ وادەیەك بۆ راگەیاندنی ئەنجامی تاقیكردنەوەی ئەزموونە گشتییەكان دیارینەكراوە، هەركاتێك لیژنەی باڵای ئەزموونەكان كاروباری خۆیان تەواوكرد، ئەوا ئەنجامەکان ڕادەگەیەنین.

بەگوێرەی ئامارێكی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمساڵ 234 هەزارو 332 خوێندكار بەشداریان لە ئەزموونە گشتییەكانی پۆلی 9ی بنەڕەتی و 12ی ئامادەییدا كردووە.



PM:12:03:22/06/2019