دایكێك كچەكەی خۆی خنكاند

رێكخراوی‌ مافی‌ مرۆڤی‌ هەنگاو بڵاویكردەوە كچێكی تەمەن 10 ساڵانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لەلایەن دایكیەوە خنكێندرا.

ڕێكخراوی هەنگاو بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردووەتەوە، ڕۆژی 1/7/2019، لە گەڕەكی (گوڵشەن)ی شاری "سنە"ی ڕۆژهەڵاتی كوردستان، ژنێك بە ناوی فریشتە كچە تەمەن 10 ساڵانەكەی خۆی بە ناوی نەدا محەمەدی خنكاندووە.

ئاماژەی بەوەشكردوە، " باوك و دایكی نەدا چەند ساڵێك پێش ئێستا، لە یەكدی جیا بوونەتەوە و باوكی تا ئێستا چەندین جار لە ڕێگەی دادگاوە هەوڵی دابوو سەرپەرشتیی منداڵەكە وەربگرێتەوە، بەڵام نەیتوانیوە و یاسا ڕێگەی ئەو كارەی پێ نەداوە".



PM:03:18:03/07/2019