بەپێی چەند راپۆرتێکی ویکلیکس تو‌رکیا و ئەمەریکا لە ساڵی ٢٠١٠دا رێککەوتنیان کردووە کەهەوڵبدەن سەرکردەکانی پەکەکە دەستگیربکەن و رادەستی تورکیای بکەنەوە.
بەپێی ئەو راپۆرتانە کە مالپەڕی سپی ئەمڕۆ ١٩ ی تەموز بڵاویدەکاتەوە، دوای چەندان کۆبوونەوەی دیبلۆماسی و سەربازی لە نێوان بەرپرسانی تو‌رکیا و ئەمەریکا، لە عێراق و لە تو‌رکیا هەردوولا گەیشتوونەتە ئەوەی رێگری بکرێت سەرکردەو ئەندامانی پەکەکە لە هەولێر و سلێمانیەوە سەفەری دەرەوەی وڵات بکەن، هەروەها رێککەوتوون کە ئەمەریکا لە گەڵ عێراق کار بکات تا سەرکردەکانی پەکەکە کە ناویان هاتووە" گرتنی سه‌رکرده‌کانی په‌که‌که که له باکوری عێراقن و راده‌ستکردنیان به تو‌رکیا، به‌تایبه‌ت موراد قه‌ره‌یلان، دوران که‌لکان، مسته‌فا کاراسو و جه‌میل بایک. له سه‌ر ئه‌مانه زانیاری ورد له گه‌ڵ کۆپی رونکردنه‌وه‌کانی ئینته‌رپۆڵ دراون به حکومه‌تی عێراق".
دەقی راپۆرتەکانی ویکلیکس:
مێژووی ٥٠ ساڵی ڕابردووی کورد لەناو راپۆرتەکانی ویکلیکسدا- بەشی ١٩-
راپۆرتی تایبه‌ت و نهێنی ژماره: ANKARA282
ئاماده‌کراو له: 22-02-2010
پۆلێنکراو له‌لایه‌ن: باڵێۆز James Jeffrey
بابه‌ت: وه‌زیری ناوخۆ، Besir Atalay ، له‌سه‌ر پلانی کار، ناره‌زایی توند له بارزانی
1- له 16 شوبات باڵیۆز جێفری له گه‌ڵ وه‌زیری ناوخۆ، باسیر ئه‌ته‌ڵای، کۆبوه‌وه بۆ لێدوان له‌سه‌ر بابه‌ته گرنگه‌کان و له نێویاندا بابه‌تی هاوکاریکردن بۆ تۆکمه‌ترکردنی ئاسایش له باکوری عێراق، باڵیۆز کۆپیه‌کی نامه‌ی 11 شوباتی ژه‌نه‌راڵ Odierno که ئاراسته‌ی وه‌زیری کردبو دا به ئه‌ته‌ڵای. ئه‌ته‌ڵای سوپاسی باڵیۆزی کرد بۆ وه‌ڵامی به‌په‌له‌ی داواکاریه‌که‌ی بۆ پلانێکی باشتر بۆ له‌ناوبردنی په‌که‌که هه‌ر یه‌کسه‌ر دوای سه‌ردانی ژه‌نه‌راڵ Odierno و بۆ به‌هێزکردنی ئه‌و به‌ڵێنه‌ی دراوه سه‌باره‌ت به پێدانی زانیاریه هه‌واڵگیریه‌کان و به‌کارهێنانی فرۆکه‌ی بێ فرۆکه‌وان. وتیشی چاوه‌روانه بۆ به‌ره‌روپێشجونی زیاتر له سازدانی په‌له‌ی پلانی کاری هاوبه‌ش.
2- ئه‌ته‌ڵای دڵگرانی خۆی ده‌ربری به‌رامبه‌ر به هه‌وڵنه‌دانی مسعود بارزانی، حکومه‌تی هه‌ریـی کوردستان، بۆ له‌ناوبردنی په‌که‌که له باکوری عێراق و به‌رامبه‌ر به‌و پشتگیریه زۆره‌ی حکومه‌تی هه‌رێم پێشکه‌شی په‌نابه‌رانی کامپی مه‌خموری ده‌کات و په‌که‌که‌ش له‌و کامپه‌وه پشتگیری ده‌کرێت. ئه‌ته‌ڵای هیوای خواست که هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق له مانگی ئازاردا پێگه‌ی حکومه‌تی فیدراڵی به‌هێزتر بکات و په‌یوه‌ندیه‌کانی تو‌رکیا له گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق هاریکاری زیاتری له بواری ئاسایشی باکوری عێراقی لێبکه‌وێته‌وه. ئه‌ته‌ڵای سکاڵای یه‌وه‌ی هه‌بو که ئه‌ندامانی په‌که‌که ئازادانه له ئه‌وروپاوه به‌رێگه‌ی فرۆکه‌خانه‌ی هه‌ولێر و سلێمانی دێن بۆ عێراق. باڵیۆز پرسیاری کرد ئایا پلانی کاره‌که سیسته‌مێک له‌خۆ بگرێت بۆ رێگرتن له سه‌فه‌ری ئه‌ندامه ناسراوه‌کانی په‌که‌که بۆ تو‌رکیا، عێراق یاخود وڵاتانی تر ئه‌گه‌ر ڤیزای دروستیان نه‌بێت یا له‌لیستی گه‌شتیاراندا تۆمار نه‌بن. ئه‌ته‌ڵا رایگه‌یاند ئه‌م خاڵه به‌نه‌زه‌ری ئیعتبار وه‌رده‌گرێت.
3- ئه‌ته‌ڵای وتی سه‌ردانی ژه‌نه‌راڵ رکن Hummer (UFF-1) ی زۆر مه‌به‌سته بۆ لێدوان له‌سه‌ر ئاسایش له باکوری عێراق.
4- کاری داواکراو:
Post پێشنیاز ده‌کات وه‌زاره‌ت و باڵیۆزخانه له به‌غداد به‌دواداچون بکه‌ن بۆ لیستێکی حکومه‌تی عێراق رێگه‌بدات ئەندامە ناسراوه‌کانی په‌که‌که له‌لایه‌ن ئه‌وروپی و ده‌زگا فه‌رمیه‌کانی تره‌وه رێگه‌یان پێنه‌درێت گه‌شت بۆ باکوری عێراق بکه‌ن. له‌و باوه‌ره‌داین ئه‌م بابه‌ته بکرێته خاڵێکی لێدوانه‌کان له گه‌ڵ حکومه‌تی عێراق و حکومه‌تی تو‌رکیا بۆ پلانی کارکردن. Jeffrey
ئه‌مریکا و تو‌رکیا و په‌که‌که
راپۆرتی نهێنی ژماره 07ANKARA548
ئاماده‌کراو له 12-03-2007
له باڵیۆزخانه له ئه‌نقه‌ره بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه
پێداچونه‌وه و پۆلێن‌کردنی: باڵیۆز Wilson Joseph
بابه‌ت: نێرده‌ی تایبه‌ت بۆ به‌رنگاربونه‌وه‌ی په‌که‌که RALSTONتاوتوێی هه‌نگاوه واقیعیه‌کان ده‌کات
2- له گه‌ڵ باڵیۆز نارده‌ی تایبه‌تی ئه‌مریکا بۆ به‌ره‌نگابونه‌وه‌ی په‌که‌که ژه‌نه‌رال Joseph Ralston له گه‌ل هاوپیشه‌که‌ی ژه‌نه‌راڵ Edip Baser له ئه‌سته‌نبول له 8 ئازار یه‌کتریان بینی.
Baser به‌رێوه‌به‌ری گشتی کاروباری ئاسایشی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه Hayati Guven و ستافه‌که‌ی له گه‌ڵدا بو. Baser چاوی به‌و دۆسیه‌یه‌ی باڵیۆزخانه‌ی تو‌رکیا له واشنتۆن له 21 شوبات دابویان به ژه‌نه‌راڵ ڕالستون خشانه‌وه. باسه‌ر داوای کرد که هه‌ر دو لا نا‌مه‌که بگه‌یه‌نن به‌حکومه‌تی عێراق، یه‌ک تا دو هه‌فته دواتریش کۆبونه‌وه‌ی سێ قۆڵی ساز بکرێت. هه‌روه‌ها باسی دیبا‌تی سیاسی له تو‌رکیا له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی فه‌رمی له گه‌ڵ کورده‌کانی عێراق کرد، ئاماژه‌ی دا به‌وه‌ی له کاتێکدا ریتۆریکی کوردی عێراق زیاتر وروژێنه‌ر وتو‌ند بێت ئه‌گه‌ره‌کانی به‌رده‌میان بۆ په‌یوه‌ندیکردن که‌م ده‌بنه‌وه.
3- راڵستون و باسیر رێکه‌وتن هه‌ر تاوتوێکردنێکی بابه‌تی دوه‌م ( گرتن و راده‌ستکردنه‌وه‌ی سه‌رکرده‌کانی په‌که‌که) له که‌ناڵه جیاکاندا ئه‌نجام بدرێن. سه‌باره‌ت به داوای تو‌رکیا له حکوموه‌تی عێراق تا راگه‌یاندنێکی توند بۆ ئیدانه‌کردنی په‌که‌که بڵاوبکاته‌وه و واژۆی رێکه‌وتنی دژه تێرۆریزمی نێوان تو‌رکیا و عێراق بکات، راڵستون پێی وابو ده‌رکردنی راگه‌یاندنێکی له‌و جۆره له‌لاین حکومه‌تی عێراقه‌وه سه‌رکه‌وتو نه‌بێت و له پراکتیکدا کاریگه‌ری ئه‌وتۆی نابێت و پێی باشتر بو داوا له حکومه‌تی عێراق بکرێت راگه‌یاندنی ئه‌یلولی 2006 بخاته کار و ئه‌ویش به‌ده‌رکردنی بریارێک بۆ قه‌ده‌غه‌کردنی هه‌مو جۆره مامه‌ڵه‌یه‌ک ( یاخود مامه‌ڵه‌ی تایبه‌ت وه‌ک له بواری چه‌کدا) له گه‌ڵ په‌که‌که.
4- پوخته‌ی ئه‌م خاڵه: هه‌ر دو به‌رپرسی تو‌رکی پێداگریان له ده‌رکردنی راگه‌یاندنه‌که کرد و باسیر وتی حکومه‌تی تو‌رکیا سه‌یری پێشنیازه‌که‌ی راڵستون ده‌کات.
5- راڵستون سه‌باره‌ت به‌داخستنی کامپه‌کانی په‌که‌که له‌سه‌ر سنوری عێراق و تو‌رکیا پێشنیازی کرد تو‌رکیا کامپێک که به‌لایه‌وه له هه‌مویان گرنگتره دیاری بکات و داوا له حکومه‌تی عێراق بکات دایبخه‌ن، چونکه سه‌لمێندراوه واقیعی نیه داوایان لێ بکرێت هه‌مو کامپه‌کان دابخه‌ن و داوایه‌کی له‌و جۆره هیچ ئاکامێکی نابێت. ده‌شکرێت دواتر هێزه سنوریه‌کانی تو‌رکیا و عێراق چاودێری کامپه‌که بکه‌ن تا دڵنیابن که به‌داخراوی ده‌مێنێته‌وه. راڵستون جه‌ختی کرده‌وه که ئه‌مریکا تێده‌گات داخستنی یه‌ک کامپ کافی نیه، به‌ڵام ده‌بێت به‌دوای ئه‌و ئامانجانه‌دا برۆین که وه‌ک نمونه دوباره بکرێنه‌وه. باسیر رازی بو که ورده‌کاریه‌کانی چه‌ند کامپێکی په‌که‌که بدات بۆ داخستنیان و داواشی له راڵستون کرد ئه‌مریکا پێشنیازه‌کانی بنوسێت و ئه‌ویش رازی بو.
کامپی مه‌خمور
6- Guven باسی لێدوانه‌کانی کۆمسیۆنی باڵای په‌نابه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان له گه‌ڵ تو‌رکیا و عێراق له 5 ئازار له‌سه‌ر کامپی مه‌خمور کرد، هه‌رچه‌نده هه‌ر سێ لایه‌ن گه‌یشتنه رێکه‌وتنی ته‌واو له سه‌ر ده‌قێکی رێکه‌وتنه‌که سه‌باره‌ت به‌گه‌رانه‌وه‌ی ئاره‌زومه‌ندانه‌ی نیشته‌جێبوانی کامپه‌که بۆ تو‌رکیا، هه‌روها گه‌یشتنه ده‌رئه‌نجامی هاوبه‌شیش که ده‌بێت کۆمسیۆنی باڵا پێشنیازی رێکه‌وتنێکی تر ئاماده بکات بۆ چاره‌سه‌ری مه‌ودا درێژ بۆ ئه‌وانه‌ی نایانه‌وێت بۆ تو‌رکیا بگه‌رێنه‌وه، هه‌ر سێ لا ئه‌م بابه‌ته له کۆبونه‌وه‌ی ناوه‌راستی مانگی نیسان له جنێف باس ده‌که‌ن.
7- Guven گله‌یی کرد که ئیدیعای ئه‌مریکا و نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان که عه‌ناسره‌کانی په‌که‌که له کامپه‌که لابراون راست نیه، وتیشی به‌پێی هه‌ڵسه‌نگاندنی ده‌زگای هه‌واڵگری تو‌رکیا به‌رپرسی کامپه‌که و 31 که‌س له 43 ئه‌ندامی هه‌ڵبژێردراو بۆ ئه‌نجومه‌نی کامپه‌که ئه‌ندامی په‌که‌که‌ن. له درێژه‌ی قسه‌کانیدا باسی مانگرتن له خواردنی 12-15 نیشته‌جێی کامپه‌که‌ی کرد وه‌ک پرۆتێست دژ به‌شێوازی مامه‌ڵه‌کردنی عه‌بدوڵلا ئۆجه‌لان له زینداندا، هه‌روه‌ها ئیدیعای کرد ئه‌مه و چه‌ند روداوێکی تر ده‌یسه‌لمێنن که نیشته‌جێبوانی کامپه‌که ئازاد نین له بریاردان بۆ گه‌رانه‌وه بۆ تو‌رکیا. راشیگه‌یاند ده‌بێت ده‌رکردنی په‌که‌که زۆر رون و ئاشکرا بێت پێش ئه‌وه‌ی واژۆی رێکه‌وتنی سێ قۆڵی واژۆ بکه‌ن.
8- ژه‌نه‌راڵ رالستون پیرۆزبایی له Guven کرد بۆ سازدانی ده‌قی رێکه‌تنامه‌ی سێ قۆڵی، ئه‌مه له کاتیكدا مه‌سه‌له‌ی به‌رپرسی که‌مپ و چه‌ند هه‌ڵچونی ده‌رونی نیشته‌جێبوانی کامپه‌که مایه‌ی مه‌راقن، رالستون جه‌ختی کرده‌وه له‌وه‌ی نابێت تو‌رکیا ئامانجی سه‌ره‌کی له یادبکات، ئه‌ویش داخستنی کامپه‌که‌یه. Guven و باسیر ئاماژه‌یان دا که تو‌رکیا سوره له سه‌ر داخستنی کامپه‌که.
9- داواکاری تری تو‌رکیا: باسیر داوای کرد ئه‌مریکا رێنمایی سه‌رجه‌م کارمه‌ندانی له عێراق بکات که هیچ په‌یوه‌ندیه‌ک به په‌که‌که و گروپه په‌یوه‌نداره‌کانه‌وه نه‌که‌ن،
باسیر باسی کۆبونه‌وه‌ی 8 ئازار له سه‌ر ئاستی جێگری وه‌زیر " وڵاتانی دراوسێ" له به‌غداد کرد و پێشنیازی کرد مه‌سه‌له‌ی په‌که‌که بابه‌تێکی کۆبونه‌وه‌که بێت. له کۆتاییدا داوای هه‌ماهه‌نگی تۆکمه‌تری هه‌واڵگرئ نێوان ئه‌مریکا و تو‌رکیا له‌سه‌ر په‌که‌که کرد.
10- له سه‌ر بابه‌تی په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ په‌که‌که، ژه‌نه‌راڵ رالستون جه‌ختی کرده‌وه له هه‌ڵوێستی نه‌گۆری حکه‌مه‌تی ئه‌مریکا که په‌که‌که رێکخراوێکی تێرۆریسته و له گه‌ڵیاندا په‌یوه‌ندی ناکه‌ن. به‌شێک له یه‌که‌کان له عێراق چه‌ند جارێک به‌هه‌ڵه په‌یوه‌ندیان له گه‌ڵ گروپه‌کانی سه‌ر به په‌که‌که کردوه و وتیشی به توندی کار ده‌که‌ن ئه‌مه رونه‌داتوه. رالستون له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته قسه‌ی له گه‌ڵ کۆماندۆی گشتی Petraeusکردوه که به‌ده‌وری خۆی پێی باش بو له گه‌ڵ کۆماندۆیه‌کی باڵای تو‌رکیا دابنیشێت و ئه‌و بابه‌ته باس بکرێت.
11- باڵیۆز رایگه‌یاند که یه‌کسه‌ر دوای کۆبونه‌وه‌ی 10 ئازار له به‌غداد به‌لایه‌نی که‌مه‌وه یه‌ک کۆبونه‌وه له سه‌ر ئاستی وه‌زیر ساز ده‌کرێت و داوامان له حکومه‌تی عێراق کردوه که بابه‌تی ئاسایش خاڵێکی ئه‌جندای کۆبونه‌وه‌که بێت. ره‌نگه به‌شداربوانی کۆبونه‌وه‌که هه‌لیان بۆ نه‌ره‌خسێت باسی په‌که‌که بکه‌ن، به‌ڵام له کۆبونه‌وه‌ی دواتر له پێشه‌کی بابه‌ته‌کان ده‌بێت.
باڵیۆز کۆرته‌یه‌کی هه‌ماهه‌نگئ هه‌واڵگری ئه‌مریکا و تورکیای له سه‌ر په‌که‌که باسکرد.
12- تێکستی نامه‌ی تو‌رکیا که له 21 شوبات دراوه به ژه‌نه‌راڵ رالستون.
21 شوبات 2007
له سه‌ر بنه‌مای لێکتێگه‌یشتنی هاوبه‌ش نێوان نارده تایبه‌یته‌کان بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی په‌که‌که له ئاکامی کۆبونه‌وه‌یان له 30 کانونی دوه‌م 2007 له ئه‌نقه‌ره، حکومه‌تی تو‌رکیا پێشنیاز ده‌کات ئه‌م ئیجرائاتانه له‌لایه‌ن نێرده تایبه‌ته‌کانه‌وه له کۆبونه‌وه‌ی داهاتویاندا په‌سند بکرێن، به‌مه‌به‌ستی تۆکمه‌کردنی هاوکاری نێوان تو‌رکیا و ئه‌مریکا و عێراق بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی چالاکیه‌کانی په‌که‌که / کۆنگره‌ی گه‌ل له باکوری عێراق ئیجرائاتی پێویست بۆ دژایه‌تیکردنی په‌که‌که په‌سند بکرێن:
ێ- حکومه‌تی عێراق رایبگه‌یه‌نێت که په‌که‌که / کۆنگره‌ی گه‌ل رێکخراوێکی تێرۆریسته و نیه‌تی خۆی له رونکردنه‌وه‌یه‌کدا رابه‌گه‌یه‌نێت له‌سه‌ر رۆشنایی ره‌شنوسی رێکه‌وتن بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆریزم که له شوباتی 2006 دراوه به حکومه‌تی عێراق.
ب- گرتنی سه‌رکرده‌کانی په‌که‌که که له باکوری عێراقن و راده‌ستکردنیان به تو‌رکیا، به‌تایبه‌ت موراد قه‌ره‌یلان، دوران که‌لکان، مسته‌فا کاراسو و جه‌میل بایک. له سه‌ر ئه‌مانه زانیاری ورد له گه‌ڵ کۆپی رونکردنه‌وه‌کانی ئینته‌رپۆڵ دراون به حکومه‌تی عێراق.
ج- کۆتایی هێنان به کامپه‌کانی په‌که‌که / کۆنگره‌ی گه‌ل، ئه‌مه‌ش به‌و کامپانه‌ی ناوچه‌ی سینات-هه‌فتانیان ده‌ست پێبکرێت، له ناوچه‌کان به‌درێژایی سنوری عێراق و تو‌رکیا له رۆژئاواوه به‌ره‌و رۆژهه‌ڵات به‌رده‌وام بێت و دواتر چاودێری و کۆنترۆڵی هاوبه‌شیان بۆ بکرێت. کۆتایی تێکسته‌که
13- ژه‌نه‌راڵ رالستون پێشئه‌وه‌ی ئه‌نقه‌ره به‌جێبهێڵێت هه‌لی بۆ نه‌ره‌خسا له سه‌ر ئه‌م په‌یامه قسه بکات.
WILSON