پۆلیسی ھەولێر: باندێکی گەورەی دزیکردن دەستگیرکرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ھەولێر لە ڕاگەیاندراوێکی فەرمیدا، دەستگیرکردنی باندێکی گەورەی دزیکردنی ڕاگەیاند و زانیاری لەبارەیەوە دەخاتەڕوو.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ھەولێر ڕاگەیاندراوێکی لە پەیجی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاوکردەوە، تێیدا ھاتووە "باندێکی گەورەی دزی لە شاری ھەولێر دەستگیر کران".

ھەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا پۆلیسی ھەولێر ئاماژەی بەوەش داوە "لە ئایندەیەکی نزیکدا وردەکاری لەسەر تاوانەکانیان دەخەینە ڕوو".



PM:06:00:21/07/2019