لە کارگەیەکی ساردەمەنیدا دەست دەگیرێت بەسەر مەوادی بەسەرچودا

بەرێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، لە کارگەیەکی ساردەمنی شاری سلێمانی دەستیان بەسەر بەرێك مەوادی بەسەرچوودا گرتووە.

بەرێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی لەراگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی دەست (سپی) كەوتووە، رایگەیاندووە" لەدرێژەی كار و چالاكیەكانی لیژنەكانی چاودێری تەندروستی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و بەدواداچوون بۆكارگە و شوێن و خواردنگەكان، لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەیەكێك لەكارگەكانی تووی مەلیك دەست بەسەربڕێك مەوادی ماوەبەسەرچوودا گیرا".

ئەوەشخراوەتەڕوو، مەوادە بەسەرچووەكان بریتی بوون لە 22 كیلۆگرام كاكاو و مرەبا و حەشووەی شوكلاتە و یەك لیتر تامی فستق، دوابەدوای دەست بەسەراگرتنی مەوادە بەسەرچووەكان ڕێكاری یاسایی لەبەرامبەر خاوەنی كارگەكە گیراوەتەبەر".

لەلایەكی دیكەوە لیژنەكانی چاودێری تەندروستی دەستیان گرت بەسەر دوو هەزار كارتۆن چلورە كەدووجار لەپشكنین دەرنەچوو".




AM:11:25:23/07/2019