شەممە دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی ئایار دەکرێت

لە سەرەتای هەفتەوە دەستدەکرێت بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایار و، پێشبینی دەکرێت ئەو بڕە پارەیەی بەغدا مانگانە دەینێرێت پێش جەژنی قوربان بگات.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی داراییەوە بە " سپی " راگەیاند، لە رۆژی یەک شەممەوە دەستدەکرێت بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایار و سەرەتا لە وەزارەتی پێشمەرگەوەو لیواکانی سەر بەوەزارەتەوە دەستپێدەکات.

بەپێی زانیاری ئەو سەرچاوەیە، ئەو پارەیەی مانگانە لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە دابیندەکرێت بۆ وەزارەتی دارایی لەم مانگەدا پەلەی تیادەکرێت، تا مووچە پێدانی وەزارەتەکان و دەزگاکان زووتر بدرێت.

دەستکردن بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایار لە کاتێکدایە کە ئەحمەد حاجی رەشید پەرلەمانتاری کورد لە پەرلەمانی عێراق رۆژی سێ شەممە  لە لێدوانێکدا بۆ سپی ئەو مژدەیەی راگەیاند کە حکومەتی عێراق پێش جەژن، ئەو بڕە پارەیەی بەغدا مانگانە دایناوە بۆ هەرێم رەوانەی هەولێر دەکرێت.

ئەو بڕەی مانگانە بەغدا دەینێرێت بۆ هەرێم، بڕەکەی ٤٥٤ ملیار دینارە مانگانە. 
 

PM:07:57:01/08/2019