پشوی ڕۆژانی جەژن ڕاگەیەندرا

حکومەتی هەرێم ئاشکرای دەکات، بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربانەوە لەسەرجەم دام و دەزگاکانی هەرێمدا پێنج ڕۆژ کرا بە پشووی فەرمی.

دیجیتاڵ میدیای زەمەن ڕایگەیاندووە، لە رۆژی یەکشەمەی داهاتووەوە کە دەکاتە یەکەم رۆژی جەژنی قوربان، دەکرێتە پشووی رەسمی بۆ ماوەوی پێنج رۆژ.

ئاماژەی بەوەشکردووە، رۆژی یەکشەممەی داهاتوو تر، ١٨ی ئاب، پشووەکە کۆتایی دێت و دەوام لەسەرجەم دام و دەزگاکانی حکومەتی هەرێم دەست پێدەکاتەوە.



PM:12:11:02/08/2019