ئەمڕۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایار دەست پێدەکات

ئەمڕۆ دەست دەکرێت بە دابەشکردنی موچەی مانگی پێنج و پێش جەژنی قوربان مووچەی چەند وەزاەتێک دابەش دەکرێت.

سەرچاوەیەكی ئاگادار لەوەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم پێشتر بە (سپی)  راگەیاند، ئەمڕۆ یەكشەممە 4ی ئابی 2019مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان دابەش دەكرێت.

پێشتر سپی ڕایگەیاندوبوو کە مووچەی هەریەک لە وەزارەتەکانی پێشمەرگە، پەروەردە، دارایی و تەندروستی پێش جەژنی قوربان دابەش دەکرێت.



AM:09:19:04/08/2019