کەش و هەوای ڕۆژانی جەژن ڕاگەیەندرا

واسق سەلامی، پێشبینیکاری  کەشوهەواى عێراقی لە لاپەڕەی  کە دەکاتە هەفتەی داهاتوو تایبەتی خۆی لە فەیسبوک رایگەیاند "لە رۆژانی جەژندا پلەکانی گەرما تا رادەیەک دادەبەزن".

ئەو پێشبینیکارە باسی لەوەشکردووە "لە رۆژانی جەژندا پلەی گەرما لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دادەبەزێت و لە هەولێر 42 پلە دەبێت و لە سلێمانی و دهۆکیش پلەکانی گەرما 40 پلە تێناپەڕێنن".

ئاماژەی بەوەشکردووە "ئەو کەشوهەوا مامناوەندەی رۆژانی یەکەم و دووەمی جەژن بەهۆی شەپۆلێکی باوەیە کە خێراییەکەی 10 بۆ 20 کم لە کاتژمێرێکدایە و دواتر لە رۆژی سێیەمی جەژنەوە پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە و لە هەندێک شاری عێراق دەگەنە 50 پلەی سیلیزی".


PM:05:32:05/08/2019