پۆلیسی گرتن و گواستنەوەی هەولێر ڕایگەیاند، وادەی سەردانیكردنی راگیراوانی لە رۆژی یەکەمی جەژنی قورباندا ڕێگەپێدراو نیە.
موقەدەمی مافپەروەر، خەسرۆ غازی خۆشناو، بەڕێوەبەری پۆلیسی گرتن و گواستنەوەی هەولێر، لەڕاگەیەندراوێكدا کە وێنەیەکی دەست (سپی) کەوتووە، ئاماژەی بەوەكردووە "رۆژی یەكەمی جەژنی قوربان، كە دەكاتە یەكشەممەی داهاتوو 11-8-2019 سەردانیكردنی راگیراوان رێگاپێدراو نییە، بەڵام رۆژی دووەم و سێیەم كەسوكاری راگیراوان دەتوانن سەردانیان بكەن".
ئەوەشی خستۆتەڕوو، رۆژی دووەمی جەژن 12-8-2019 تایبەتە بە ئافرەتان و هەروەها رۆژی سێیەمیش 13-8-2019 پیاوان دەتوانن سەردانی راگیراوان بكەن.
ڕاشیگەیاند "كاتی سەردانیكرن لە هەردوو رۆژی دووەم و سێیەمی جەژندا، لەكاتژمێر 8ـی بەیانییەوە بۆ 12ـی نیوەڕۆیە و دوای جەژنیش سیستمەكە وەك پێشووی لێدێتەوە".