گەرمیان: چوار کەس بەتۆمەتی دزیکردن دەستگیرکران

پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، چوار کەسیان بە تۆمەتی دزینی مەڕوماڵات دەستگیرکردووە.

عەلی جەمال قەدوری، بەرپرسی ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند" دوای ئەوەی چەن هاوڵاتیەک لەگەڕەکەکانی سیروان +شەهیدان +شیروانە+حەمرین سکاڵایان هێنایە لای پۆلیس کەلەلایەن چەن کەسێکەوە دزیان لێکراوە تەنانەت دوو حەیوانیان دزراوە کەبەمەبەستی قوربانی کڕیبویان و لەماڵەوە ڕایانگرتبوو، دوای لێکوڵینەوەو بەدواداچونی ورد بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان توانیان چوار کەس دەستگیربکەن کەدەستیان لەچەن حاڵەتێکی دزیکردندا هەبووە".

راشیگەیاند: دوای لێکۆڵینەوە دانیان بەچەندین حاڵەتی دزینی مەڕو ماڵات و زیاتر لەیەک تەن گەنمی هاوڵاتیەکیان دزیوە ، لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی (444) بەندکراون لێکۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە.


PM:09:01:19/08/2019