شاندی باڵای هەدەپە لە گەڵ حکومەت‌و لێپرسراوی حیزبەکان کۆدەبنەوە

شاندی باڵای هەدەپە بەیانی ئەمڕۆ ٧ ی ئەیلول گەیشتنە هەولێر و چوار رۆژ لە هەردوو پارێزگای هەولێر و سلێمانی دەمێننەوەو لەگەڵ بەرپرسانی حوکمی و حیزبی لەهەرێم کۆدەبنەوە.

شاندەكەی هەدەپە لەلایەن سەزای تەمەللی-یەوە سەرۆكایەتی دەكرێت و هەریەک لە هشیار ئۆزسۆی، په‌رله‌مانتاری هەدەپە لە بازنەی ئامەد و به‌دران ئۆزتورک، په‌رله‌مانتاری بازنەی ئاگری ئەندامێتی دەکەن، سەردانەکەش بەمەبەستی یەكدەنگی و یەكڕیزی لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان سەردانی هەرێمی كوردستانیان كردوە.

شاندەکە دوو رۆژ لە هەولێر و دوو رۆژیش لە سلێمانی دەبن و بڕیارە لە هەولێر سێ سەرۆکایەتی حکومەت و مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی و سەکردەی حیزبەکانی تر ببینن و لە سلێمانیش لەگەڵ سەرۆکی عێراق بەرهەم ساڵح و سەرکردەی حیزبەکانی دی کۆببنەوە.



AM:11:19:07/09/2019