سەرۆک کۆماری عێراق سەردانی هەولێر دەکات
بەپێی زانیارییەکان بڕیارە لەچەند ڕۆژی داهاتوودا بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق بەمەبەستی پیرۆزبایکردن لە سەرۆکی حکومەت و سەرکۆکی پەرلەمانی کوردستان سەردانی هەولێر بکات.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە دەست "سپی" کەوتووە: سەرۆک کۆماری عێراق سەردانی شاری هەولێر دەکات، بەمەبەستی پیرۆزبایکردن لە دەست بەکاربوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەت و ڕێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان.
هەروەها بەرهەم ساڵح لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم کۆدەبێتەوە بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداد لەگەڵ هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم.
PM:03:47:16/09/2019