نەوەی نوێ داوای هەڵبژاردنی پێشوەخت لە کوردستانیان دەکات

لە ڕاگەیەندراوێکدا جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕایگەیاند" وەک هەموو لایەک دەزانن عێراق و ناوچەکە بە دۆخێکی زۆر سەخت و ئاڵۆزدا دەڕوات، هاوڵاتییانی هەرێم هاوشێوەی ناوچەکانی تری عێراق لە ناهەموارترین دۆخی ئابوورییدان، داواکارین حکومەتی هەرێمی کوردستان هەڵوەشاندنەوەی خۆی ڕابگەێنێت و دەستبەجێ وادەی هەڵبژاردنی پێشوەختە دیاری بکات".

لە ڕاگەیەندراوی جوڵانەوەکەدا کە وێنەیەکی دەست "سپی" کەوتووە و تێیدا هاتووە" سەدان هەزار گەنجی وڵاتەکەمان بێ کارن، حکومەتی هەرێمی کوردستان نەک هیچ سەرکەوتوو نەبووە لە چارەسەرکردنی کێشەکان، بەڵکو سەرباری هەبوونی ئەو هەموو داهات و سەرچاوەی نەوتە، کەچی هێشتا موچەی فەرمانبەران وەک پێویست نادات". 

هاوکات جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەشڵێت: ئێمە لە نەوەی نوێ داواکارین حکومەتی هەرێمی کوردستان هەڵوەشاندنەوەی خۆی ڕابگەێنێت و دەستبەجێ وادەی هەڵبژاردنی پێشوەختە دیاری بکات.

 

نەوەی نوێ جەختیشی کردەوە: ئەگەر حکومەتی هەرێم ئەم داوایە جێبەجێ نەکات ئەوا دەبێت بزانێت ئەوەی لە بەغداد و ناوچەکانی تر دەگوزەرێت دەگاتە هەرێم و هاوڵاتییان تا سەر بێدەنگ نابن و ئێمەش وەک هێزێکی سیاسیی ئۆپۆزسیۆن بێدەنگ و  بێ هەڵوێست نابین، ئەوەی دڵسۆزی هاوڵاتیان و هەرێمەکەمان بێت و بیر لە خزمەتی خەڵکی بکاتەوە، ئەوا دەبێت تا زووە ئەم کارە بکات، تا کار لە کار نەترازاوە. 

جوڵانەوەی نەوەی نوێ ٢٠١٩/١٠/٤

 


AM:12:24:05/10/2019