دوو کۆچبەری کورد ڕەوانەی هەرێم دەکرێنەوە

دەزگای لوتكە بۆ كاروباری پەنابەران بڵاویکردەوە پاش ئەوەی دوو هاوڵاتی خەڵكی هەرێمی كوردستان لە وڵاتی توركیا دەستبەسەر دەكرێن، بڕیار دراوە بە گەڕانەوەیان بۆ هەرێم.

دەزگای لوتكە بۆ كاروباری پەنابەران لە هەرێمی كوردستان و عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە: پاشئەوەی دوو هاوڵاتی خەڵكی هەرێمی كوردستان و شاری زاخۆ بە ناوەكانی (سۆران ساڵح و جوان یوسف) لە وڵاتی توركیا دەستبەسەر دەكرێن، كوردە یەشار نوێنەری دەزگای لوتكە بۆكاروباری ئاوارەو پەنابەران لە وڵاتی توركیا بەهانای ئەو دوو كۆچبەرەوە دەچێت و مامەڵەو رێكارە یاساییەكانیان بۆ رایدەكات.

ئەوەش خراوەتەڕوو: پاش ئازادكردنیان، رەوانەی هەرێمی كوردستان دەكرێنەوە، ئەمە لەكاتێكدا پێشترو لەماوەی هەفتەی رابردوودا زیاتر لە 15 كۆچبەری كوردو عەرەب لەتوركیا لەلایەن دەزگای لوتكەوە ئازادكراون و رەوانەی زێدی خۆیان كرانەوە.


PM:02:14:07/10/2019