تەرمی دوو کۆچبەری کورد دۆزرانەوە
فیدراسیۆنی سەرانسەری پەنابەرانی عێراق رایگەیاند" دوێنێ سێ شەممە ١٥ی تشرینی یەکەم تەرمی دوو کۆچبەری عێراقی لەلایەن پۆلیسی فەڕەنساوە لە کەنار ئاوی دوورگەی لاتوکەی لە خوارووی کاڵاس دۆزراونەوە، كه یه‌كێكیان ته‌مه‌نی ١٧ساڵه ئه‌وی تریان ته‌مه‌نی ٢٢ ساڵه".
هاژین محه‌مه‌د به‌رپرسی ئۆفیسی لقی كوردستانی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی له‌وباره دەڵێت" ئەو دو کۆچبەرەی خنکاون کوردن و کەسوکاری یەکێکیان بە ناوی ئەحمەد حسین بە فیدراسیۆنیان وتوە، ئەحمەد لە یەکی ئەم مانگەوە سلێمانی جێهێشتووە، وە ماوه‌ی سێ مانگه له كاڵاس له چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بووه بگاته وڵاتی به‌ریتانیا و له‌دواین په‌یوه‌ندیدا كه سێ رۆژ ده‌كات بەکەس و کارەکەی وتووە، به‌ڵینیان پێداوم بمگه‌یه‌ننه به‌ریتانیا".
فیدراسیۆنی سەرانسەری پەنابەرانی عێراق دەشڵێت: لە ئێستادا هەوڵەکانیان لەگەڵ دەزگا پەیوەندیدارەکان سەبارەت بە چارەنوسی تەرمەکانیان بەردەووامە.
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی فیدراسیۆنی سه‌رانسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی له‌ماوه‌ی ٨ مانگی ڕابردودا ٤٧٣ كۆچبه‌ر به‌ڕێگای ئاوی ویستویانه له كاڵاسه‌وه خۆیان بگه‌یه‌ننه به‌ریتانیا و له‌مانگی ئابی ئه‌مساڵیشدا ته‌رمی دوو كۆچبه‌ر دۆزراوه‌ته‌وه كه یه‌كێكیان ژنێكی ئێرانی بووه ئه‌وه‌ی تریان كۆچبه‌رێكی عیراقی.
AM:09:17:16/10/2019