ژنە ڕۆژنامەنوسێکی کورد شەهیدکرا

ژنە ڕۆژنامەنوسێکی ڕۆژئاوای کوردستان بەهۆی بۆردومانی سوپای تورکیا شەهید کرا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە میدیاکار دیلان عەبدوڵا ئۆڵمەز ناسراو بە دلۆڤان کەڤەر لە گرێ سپی بەهۆی بۆردومانی سوپای تورکیاوە لەکاتی کارکردندا گیانی لەدەستدا.

دیلان لەدایکبووی ساڵی 1991ی شاری کۆبانێی ڕۆژئاوای کوردستانە و لە ساڵی 2014 پەیوەندی بە یەپەژەوە کردووە و وەک میدیاکاری یەپەژە کاری کردووە.

ئەوە سێیەم ڕۆژنامەنوسە لە دەستپێکی شەڕەوە لەو ناوچەیە شەهید بکرێت.

 



PM:07:52:17/10/2019