بەهۆی بەردەوامی خۆپیشاندانەکانی خەڵکی هەرێمی کەتەلۆنیا دژی حکومەتی ئیسپانیا، کاتی یاری کلاسیکۆی یاریگای کامپ نۆی بەرشەلۆنەە بۆ زیاتر لە دوو مانگی تر دواخرا.
بڕیاربوو یاریەکە لە رۆژی ٢٦-مانگی ١٠ ئەنجام بدرێت، بەڵام ئەمڕۆ دوای گفتووگۆی ورد، یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا بڕیاریدا رۆژی ١٨-١٢- ٢٠١٩ یاریەکە ئەنجام بدرێت لە ناو یاریگای کامپ نۆی بەرشەلۆنەو لە کاتی خۆیدا بەڕێوە ناچێت.