به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر: تورکیا پابەندی ئاگربەست نەبووە
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر له رۆژئاوای كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكی لەبارەی ئاگربەستەوە بڵاوکردەوە و رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر به‌رخودانی ئه‌فسانه‌یی نه‌بووایه له‌لایه‌ن شه‌ڕڤانانی هه‌سه‌ده‌وه، نه‌ده‌گه‌یشتنه بڕیاری ئاگربه‌ست.
به‌ڕێوه‌به‌ری خۆسه‌ر، توركیا به پابه‌ندنه‌بوون به رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست تۆمه‌تبار ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، تا ئێستا توركیا هێرش و بۆردومانه‌كانی خۆی رانه‌گرتووه، به‌تایبه‌تیش له سه‌رێكانی، كه چه‌ندین شه‌هید و بریندار به‌هۆی بۆردومانه‌كانه‌وه هه‌ن.
له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌دا دووپات له‌وه‌ش كراوه‌ته‌وه، رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست ناوچه‌كانی نێوان سه‌رێكانی تاكو گرێسپی ده‌گرێته‌وه، له‌گه‌ڵ ده‌سته‌به‌ری گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره سوورییه‌كان بۆ ناوچه‌كانییان.
ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو، كه توركیا ده‌یه‌وێت رێككه‌وتنه‌كه بكاته بیانووێك بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچه‌كه و پاكتاوی نه‌ژادی پێكهاته‌كانی ناوچه‌كه بكات.
باس له‌وه‌ش كراوه، كه هه‌ندێك له بڕگه‌كانی رێككه‌وتنه‌كه، پێویستیان به گفتوگۆ هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا كه لایه‌نی به‌رپرسه له رێككه‌وتنه‌كه، لەو ڕووەشەوە داوای چاودێری نێودەوڵەتی دەکەن بۆ چەسپاندنی ئاگربەست لەسەر زەوی.
PM:07:11:18/10/2019