وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند" لە دۆخی عێراق نیگەرانین و فشارەكان بۆ سەر خۆپیشاندەران و ئازادیی كاری میدیایی رەت دەكەینەوە".
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەشکردووە: ئەمریكا بەردەوامە لە پاڵپشتیكردنی عێراق و گەلی عێراق لەپێناو بەدیھێنانی ئاسایش و سەقامگیریی و داواش لە سەرجەم لایەنەکان دەكەین، لە بەكارھێنانی توندوتیژی دوور بكەونەووە.
خۆپیشاندانەکانی عێراق بەردەوامە و تیایاندا رۆژانە چەندین خۆپیشاندەر دەکوژرێن، حکوومەتی عێراقیش داوای کۆتایی هاتنی خۆپیشاندانەکان دەکات و چەند بەڵێنێکی چاکسازیی داووە.