ژمارەیەک ڕۆژنامەنووس و چالاکوان داوا لە فەڕەنسا دەکەن ڕەگەزنامە لە عادل عبدولمەهدی بسەنێتەوە



لە نامەیەکی کراوەدا کە لەلایەن ژمارەیەک ڕۆژنامەنووس و چالاکوانەوە ئاڕاسەی ئیمانیۆڵ ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا کراوە داوا دەکەن ڕەگەزنامە لە عادل عبدولمەهدی بسەننەوە لەسەر ئەو پێشێلکارییەنەی بەرامبەر خۆپیشاندەران ئەنجامی داوە.


لەو نامە کراوەدا باس لەوە دەکرێت" کە لە مانگی ئۆکتۆبەری پێشوودا شۆڕشێکی ئاشتیانە دژی گەندەڵی و شکستی ئەم حکومەتەی کە شانزە ساڵە حکوم دەکات دەستیپێکرد".


هەروەها لە بەیاننامەکەدا هاتووە" هەرچەندە بەپێی دەستووری عێراق ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان مافی هاوڵاتیانە خۆپیشاندانی هێمن و ئاشتی خوازانە ئەنجام بدات، بەڵام حکومەت زۆر بەتووندی بەرپەرچی دایەوەو ڕاستەوخۆ لە ڕێگای قەناس و فیشەک و سەرکوتکردنەوە ڕووبەڕووی خۆپیشاندانەکان بۆوە، کە لە ئەنجامدا تا ئێستا ٢٧٠ کەس کوژراون و١١هەزار بریندار هەیە کە هەندێکیان دۆخیان مەترسیدارە".


سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد" کە ژمارەیەک کەناڵی ڕاگەیاندن داخران هێڵەکانی ئینتەرنێت بڕان و بۆ ئەوەی گەل بەتەواوەتی لەدەرەوە داببڕێ، ئەمەش وەک هەنگاوێکی سەردەمی دیکتارۆرییە سەرکوتکەرەکان".


لە بەیانەکە بەرپرسیارییەتی لەم تاوانە دەخەنە ئەستۆی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بۆیە داوا لە فەڕەنساو وڵاتانی ئەوروپاو کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکەن کە فشار بخەنە سەر عێراق تا کوشتن و بڕێن ڕابگرێت، هەروەها خۆپیشاندەران و مانگرتووان و ڕۆژنامەنووسان بپارێزێن و بکوژان بدرێنە دادگا. 


ئەمەی خوارەی ناوی ئەو نوسەر و چالاکوان و ڕۆژنامەنووسانەن کە داوا لە فەڕەنسا دەکەن ڕەگەزنامە لە عادل عبدولمەهدی بسەنێتەوە: 


هالە السلام/ ڕۆژنامەنووس و وەرگێڕ


منتظر ناصر/  سەرنووسەری ڕۆژنامەی دنیای نوێ


ذكرى سرسم/ ڕێکخراوی بورجی بابل 


أمل صقر/ بەڕێوەبەری دامەزراوەی نما بۆ ڕاهێنانی ڕۆژنامەنووسی 


جاسم الحلفي/ چالاکوان و ئەکادیمی 


سامان نوح/ بەڕێوەبەری دامەزراوەی نیریج بۆ لێکۆڵینەوەو پەرەپێدان


هيوا عثمان/ ڕۆژنامەنووس


احمد وتوت/ کۆمەڵەی مرۆڤ دۆستانی عێراق بۆ مافی مرۆڤ


محمد السلامي/ بەڕێوەبەری کۆمەڵەی نەتەوەی بۆ ماڤی مرۆڤ


رحيم الشمري/ چالاکوان و ڕۆژنامەوان 


علي الجاف/ چالاکوان و ڕۆژنامەوان 


أحمد الياسري/ بەڕێوەبەری جێبەجێکاری أمارجی بۆ پەرەپێدانی ڕۆژنامەوانی  


غضنفر العيبي اسماعيل/ چالاکوان و ڕۆژنامەوان


عدنان الجاف/ ڕاگەیەندکار 


مهدي طالب/ دەرهێنەری شانۆیی 


ريا عاصي/ دەرهێنەرو چالاکوان 


جبار المشهداني/ هونەرمەندو میدیاکار 


سميرة خنجر/ هونەرمەندو ئەکادیمی 


حارث رسمي الهيتي/ نووسەر 


انتصار جبار/ ئەندامی نوسینگه ی جێبەجێکردن له یه کێتی گشتی سه ندیکای کریکاران


عامر عبود الشيخ علي/ چالاکوان و ڕۆنامەنووس


د. راجحة ابراهيم/ چالاکوان و ئەکادیمی 


اميرة الجابر/ میدیاکارو چالاکوان 


تضامن عبدالمحسن/ چالاکوان 


نادية كمال/ڕۆژنامەنووس و چالاکوان 
 


PM:12:17:10/11/2019