لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران ڕایگەیاند" به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ٢٨ی تشرینی دووه‌می ٢٠١٩ ته‌رمی هاوڵاتیه‌ك كه خۆی خنكاندووه له گه‌ڕه‌كی له سۆران دۆزراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌سه‌ر رووداوه‌كه ده‌ستیپێكردووه".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا پۆلیسی سۆران ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد" دوای گەیشتنی تیمەكانمان بۆ شوێنی رووداوەکە تەرمەكە لەسەر زه‌وی كەوتبوو بەپێی قسەی شایەد حاڵەكان و كەسوكاری لە ماڵەوە خۆی هەڵواسی بوو خۆی خنكاندووە".
سەرچاوەکە ڕونیشیکردەوە: هاوڵاتییەکە ناوی (ك. ر. خ) له‌دایكبوی ساڵی ١٩٨٦ و پیشه كاسب، له گه‌ڕه‌كی (مجمع گه‌ڵاڵه) له قه‌زای سۆران نیشتەجێ بوو، ته‌رمه‌كه ره‌وانه‌ی پزیشكی دادوەری سۆران كراوه و له‌سه‌ر فه‌رمانی دادوه‌ر لێكۆڵینه‌وه له روداوه‌كه ده‌ستیپێكردوه و په‌ڕاوی لێكۆلینه‌وه‌ی بۆ رێكخراوه.