ئەمڕۆ هەینی ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ لە ڕاگەیەندراوێکدا هێزەکانی سوریای دیمۆکرات "قەسەدە" ئاماری هێرشەکانی ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی داگیرکاریی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە" سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی، سەرەڕای هێرشەکان، چالاکییە سیخوڕییەکانیان لە سەرتاسەری بەرەکان بەردەوامە".
ئەمەش دەقی بەیاننامەکەی ناوندی ڕاگەیاندنی "قەسەدە" بەم شێوەیەیە..
سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی، سەرەڕای هێرشەکان، چالاکییە سیخوڕییەکانیان لە سەرتاسەری بەرەکان بەردەوامە.
سوپای داگیرکەر و چەتەکانی لە دەوروبەری گوندی ئەبو ڕەسەن، بە چەکی قورس و پشتیوانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان، درێژە بە هێرشەکانی دەدات، لە گوندی تل محەمەد و تل وەرد هێرشیان کردووەتە سەر ناوچە مەدەنییەکان و سەنگەری شەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازیی سوریانی.
سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی، گوندەکانی عەین عیسا و قزەلی-یان بە شێوەیەکی چڕ تۆپباران کردووە و چەندین ناوچەی مەدەنییان کردووەتە ئامانج، هەروەها گوندەکانی زنوبیە و کۆڕک بە تانک و تۆپ، تۆپباران کراون و زیانی ماددی بە خەڵکی مەدەنی گەیشتووەتە.
لە ئەنجامی هێرشی سوپای داگیرکەری تورک بە چەکی قورس و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، دوو هەڤاڵمان شەهید بوون و دوو هەڤاڵی دیکەشمان برینداربوون.