زیدان باسی یاری کلاسیکۆ دەکات


ئەمڕۆ لە پرێس کۆنفرانسێکی هەواڵیدا، زیدانی راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید تایبەت بە کلاسیکۆ بەشداری کردو قسەی دەربارەی یاریەکە کرد.
زیدان لە پرێس کۆنفرانسەکە رایگەیاند" ئێمە لە دۆخێکی باشداین و ئێستا گەیشتووین بە کلاسیکۆ، هەم لە رووی جەستەیی و دەرونیشەوە، دەمانەوێت یاریەکی باش بکەین سبەینێ بە درێژایی ٩٠ خولەک.

راشیگەیاند" من گرنگی بەو دۆخە نادەم لە کەتەلۆنیا هەیەو باس دەکرێت تەنها تیشک دەخەمە سەر یاریەکە لە ناو یاریگادا، هیچ نیگەران نیم دەبێت لە سەرەتاوە تا کۆتایی باش یاری بکەین و یاریزانەکانیش ئەوە دەزانن.

لە کۆتایدا وتی" یانەی بەرشەلۆنە خاوەنی میسیەو زۆرترین کۆنترۆڵی تۆپ دەکات، ئێمەش چەکی تایبەت بە خۆمانمان هەیە بۆ یاریەکە، ئەوان وەکو ئێمە دۆخیان باشە لەم وەرزەو ئێمە هەوڵ بۆ ئامانجی خۆمان دەدەین.



PM:06:56:17/12/2019