لێدوانی ڤاڵڤێردی پێش یاری کلاسیکۆ


لە پرێس کۆنفرانسێکی هەواڵیدا راهێنەری بەرشەلۆنە ڤاڵڤێردی، باسی لە یاری کلاسیکۆ دژی ریاڵ مەدرید کردو رایگەیاند هیچ ترسێکم لە ئەنجامدانی یاریەکە نیەو ئەوەی بیری لێ دەکەمەوە یاری تۆپی پێیەو هیچ شتێکی تر.

ڤاڵڤێردی وتی" من حەز دەکەم لە پێشەنگ بمێنینەوە،ئەم کلاسیکۆ وایکردووە هەردو یانە لە زۆر رووەوە نزیکبن، ئێمە ئەوەی گرنگی پێ دەدەین تۆپی پێیەو هیچ شتێکی تر، هەر یانەیەک براوە بێت ٣ خاڵ پێشدەکەوێت.

راشیگەیاند"یانەی ریاڵ مەدرید بە شێوەیەکی باش و زۆر بە توندی یاری دەکەن،هەردو یانە لە هەموو روویەکەوە یەکسانن و ئەمە یەکەم کلاسیکۆیە بە نسبەت چەند یاریزانێکی هەردو یانەوە .

لە کۆتایدا وتی" هیچ ترسم نیە، بەڵام دەبێت کۆنترۆڵی بنزیمە بکەین چونکە ئەو ئەم وەرزە بە باشی دەرکەوتووە، " ناشزانم ئارسر یاری دەکات یان نا، لە کۆتا مەشق ئەمشەو دەرکەوێت.




PM:08:13:17/12/2019