ئەمڕۆ چوارشەممە ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ وەزارەتی پەروەردە رونکردنەوەیەکی لەسەر پشوەکانی سەریساڵ بڵاوکردەوە دەڵێت" پشوەکان تەواوى ناوەندەکانى خوێندن و دامەزراوە پەروەردەییەکان دەگرێتەوە".
وەزارەتی پەروەردە سەبارەت بە ڕۆژەکانى پشوو ڕایگەیاند" ئەم پشووانە تەواوى ناوەندەکانى خوێندن و دامەزراوە پەروەردەییەکان دەگرێتەوە، ڕۆژى (۲۰۲۰/۱/٤) کە دەکاتە ڕۆژى شەممە دەوامى فەرمى قوتابخانەکانە، وە ڕۆژى(۲۰۲۰/۱/٥) لەگەڵ دەسپێکردنەوەى دەوامى فەرمى وەزارەتەکانى دیکەى حکومەتى هەرێمى کوردستان دامەزراوە پەروەردەییەکان دەوامیان دەستپێدەکاتەوە".
ئەمە لەکاتێکدایە دوێنی حکومەتی هەرێم ١١ رۆژ پشوی سەریساڵی راگەیاند.