زیدان: تکایە پرسیاری کلاسیکۆم لێ مەکەن



زیدانی راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید، بێزای خۆی لەسەر پرسیارکردن لە لەسەر یاری کلاسیکۆ دەربڕی و راگەیاند پرسیاری ئەو یاریەم چیتر لێ مەکەم.
لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاری ئاتلەتیک بیلباو لە خولی ئیسپانیا، زیدانی راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید بەشداری کردو رایگەیاند، یاری کلاسیکۆ تەنها یاریەکە بوو، کۆتایی هات و چیتر نامەوێت پرسیارم لێ بکەن دەبارەی ئەو یارییە.
وتیشی" من تەنها گرنگی بە یاریەکەی سبەی بیلباو دەدەم، چونکە یاریەکی گرنگ و بەهێزە بەنسبەت ئێمەوەو سێ خاڵی یاریەکە بۆ ئێمە گرنگ دەبێت.
هەروەها وتی" من متمانە بە ڤار دەکەم، دەکرێت باشتر و باشتر بکرێت لە داهاتوودا.

ستایشی گواردیۆلای راهێنەری یانەی مانچستەرسیتی کردو بە باشترینی جیهان ناوبرد لە ئێستادا.

PM:07:06:21/12/2019